سلێمانی(ئ.ه.ع)
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع) كەوتوە، دەڵێت: ئاگاداری شۆفێران دەکەن کە بەهۆی بارینی بەفر و لەبارنەبوونی کەشوهەوا ئەم رێگایانە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەربەستکراون یان هاتووچۆ تیایاندا مەترسیدارە:-
- ڕێگای دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە وە تونێلی پێشڕەو.
- رێگای سلێمانی - دەربەندیخان بەربەستکراوە.
- رێگای پێنجوێن بەربەستکراوە
- رێگای سلێمانی - قەیوان بەربەستکراوە
- رێگای سلێمانی - مێرگەپان بەربەستکراوە
- رێگای تاسلوجە - بازیان هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە
- رێگای دوکان - تاسلوجە هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە.
بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی راشیگەیاندوە: كە گشت شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لە پێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان بە هیچ جۆرێک ئەو رێگایانە بە کار نەهێنن و باشتریشە بۆ کاری زۆر زەرور نەبێت شۆفێری نەکەن.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه