سلێمانی (ئ.ه.ع)
پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا بە راگرتنی دەوامی فەرمی لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا لە رۆژانی ۱۷ و ۱۸ی كانونی دووەم.
هەڤاڵ ئەبوبەكر ـ پارێزگاری سلێمانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع) كەوتوە، رایگەیاند: بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر و سەختی كەشوهەواو نزمبونەوەی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفرو دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هاوڵاتیان، بڕیارماندا بە راگرتنی دەوامی فەرمی لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا لە رۆژانی ۱۷ و ۱۸ی كانونی دووەم.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: ئەم بڕیارە ەو فەرمانگەو كارمەندانە ناگرێتەوە كە لەئەركی خزمەتگوزارییە گشتی و خێراكان و ئێشكگریدان.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه