وەزارەتی تەندروستی: بەرزبوونەوەی ئاماری كۆرۆنا ئاماژەی شەپۆلێكی نوێی پەتاكەیە

ناوخۆ
  • 16-01-2022, 21:40
  • +A -A

    بەغداد ـ (ئ.ه.ع)


    وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: بەرزبوونەوەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم ڕۆژانەی دواییدا ئاماژەی دەركەوتنی شەپۆلێکی نوێ مەترسیدارە، بەڵام هیچ حاڵەتێكی نوێی ئۆمیكرۆن تۆمار نەكراوە.
    سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع) بینیوێتی، رایگەاند: لەم رۆژانی دواییدا ئامارەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەرزبوەتەوەو ئەمەش ئاماژەیە بۆ سەرەتای شەپۆلێكی نوێی بڵاوبونەوەی پەتاكە كە مەترسیدارترە لە شەپۆلەكانی پێشتر.
    وتیشی: لە ئێستادا 64 حاڵەت لە چاودێری چڕدان، بەڵام هەزارەها قەرەوێڵەی بەتاڵمان لە چاودێری چڕدا هەیە کە نیشانەی ئەوەیە  بارودۆخی عێراق لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، بەڵام ناتوانین پێشبینی بارودۆخەکە بکەین بۆ داهاتویەكی نزیك ئەگەر سێ هۆکار بەردەوام بن: زیادبوونی ڕێژەی توشبوون و پابەندنەبوون بە رێنماییەكان و وەرنەگرتنی ڤاكسین.
    سەبارەت بەژمارەی توشبوونی نوێی ئۆمیكرۆن لە ڕۆژانی دواییدا، سەیف بەدر وتی: هیچ توشبوویبەكی گۆڕاو تۆمار نەکراوە جگە لەو ژمارانەی کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕایانگەیەندرا.