كۆرۆنا ژمارەیەك پۆل لە خوێندنگاكانی كەركوك دادەخات

ناوخۆ
  • 16-01-2022, 15:48
  • +A -A

    كەركوك ـ (ئ.ه.ع)


    بەڕێوبەری تەندروستی کەرکوك ڕایگەیاند: دوای تۆمارکردنی چەند حاڵەتێكی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو خوێندکاراندا چەندین پۆل لە ژمارەیەک لە خوێندنگاکاندا داخراون.
    نەبیل حەمدی، بەڕێوبەری تەندروستی کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع)ی ڕاگەیاند: بەهۆی بڵاوبونەوەی فایرۆسی كۆرۆنا لەناو خوێندكاراندا ژمارەیەک لە پۆلەکانی خوێندنگاکانی شارەكەیان داخستوەو وتیشی: زۆرێک لە هاوڵاتیان ڤاکسینی دژە كۆرۆنایان وەرنەگرتووەو پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی نابن.
    بەڕێوەبەری تەندروستی كەركوك داوای لە دامەزراوە حکومییەکانی پارێزگاکە و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە كرد هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بکەن بۆ کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەگەڵ پێشكەشكردنی پشتیوانی لۆجستی بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە.