برایەتی پاڵەوانی پارساڵ نۆیەمی ریزبەندە هەڵۆش دوای بەشداری نەركردنی لەكۆتایی ریزبەندە

وەرزش
  • 16-01-2022, 16:30
  • +A -A

    هەولێر_(ئ.ە.ع)

    دوای بەرێوەچوونی چواردەیاری لە قۆناغی یەكەمی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان،كەر بڕیار بوو پانزە یاری بێـ،بەڵام بەهۆی بەشدارنەكردی یانەی هەلۆ وكشانەوەی لە خولەكە،قۆناغی یەكەم بە چواردە یاری بەسەركەوتنی یانەی هەندرێن وەك پاڵەوانی قۆناغی یەكەم بە كۆكردنەوەی (30) خاڵ پێشەنگی خولەكەی گرت.
    دوێنی شەممە رێكەوتی 15-1-2022 گەڕی چواردەی قۆناغی یەكەمی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان بە ریزبەندی یەكەمی خولەكە یانەی هەندرێن بەكۆتاهات،خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان،ئەمساڵ گڕوتینێكی باشتر و ئەكتیڤتری هەبوو،یانەكان بەگشتی كێبڕكێی توند و تۆڵیان دەكرد بۆ سەركەوتن بۆ ریزی یەكەمی خولەكە،بەڵام هەندرێن توانی ببێتە ئەسپی رەشی قۆناغی یەكەم.
    یانەكان لەكۆی چواردە گەڕ ئەنجامی چاوەڕوان نەكراو  سوپرایز و ئەنجامی زەبەلاح و ئەنجامی گرنگیان بەدەستهێنا،گەر سەیری خشتەی یارییەكان وئەنجامەكان بكەی وشیكردنەوەیەكی چەند خولەكی بۆ بكەی،ئەوا بۆت دەردەكەوێ،كە یانەكان زۆربەیان بۆ پاڵەوان هەوڵیانداوە،یانەكانی سیروانی نوێ و نەورۆز وسەیدسادق بەدوای هەندرێنن بۆ وەرگرتنی پێشەنگ،یانەكانی پێشمەرگەی هەولێر ودەربەندیخان وئارارات برایەتی ودهۆك لەدوای ئەویانانەن كە لەكێبڕكێ لەگەڵ یەكەمی ریزبەند دەكەن،یانەكانی سۆران وشێروانە وزاخۆ لەدوای كۆمەڵەی ناوەندی ریزبەندن،بەڵام یانەكانی هەولێر و شەقڵاوە و هەڵۆ لەسەر سێگۆشەی مەرگ یاری دەكەن،چونكەگەر خۆیان دەربازنەكەن لە قۆناغی دووەم،پێدەچێت ماڵئاوایی لە خولی نایاب بكەن.
    لەكۆتایی جێگای ئاماژەیە خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان،وادەی دەستپێكردنەوەی قۆناغی دووەمی دەبێتە قۆناغی بەهێزبوونی ركابەرییەكان و كۆكردنەوەی خاڵ و لەدەستنەدانی خاڵ و هەنگاونان بۆ پاڵەوان و دووركەوتنەوە لە دابەزین بۆ خولی پلە یەك،چونكە قۆناغی دووەم بە قۆناغی یەكلاكەرەوە و ساغكردنەوەی حیسابات و تۆڵەی قۆناغی یەك و مانەوە لەگەڵ زلهێزەكان.