دادگای فیدراڵی وادەی چاوخشاندنەوە بەسکاڵای تایبەت بەنادەستووری بوونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دیاری دەکات

ناوخۆ
  • 16-01-2022, 16:01
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ.ە.ع)
      
    دادگای باڵای فیدڕاڵی،ئەمڕۆ یەکشەممە،وادەی چاوخشاندنەوە بەسکاڵای تایبەت بەنادەستووری بوونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دیاری کرد.
    دادگای فیدڕاڵی لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ،ە،ع)کەوتووە،بڵاویکردەوە" کاتژمێر نۆی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2022/1/19 وەک وادەیەک دیاری کردووە بۆ چاوخشاندنەوە بەهەردوو سکاڵای ژمارە 5/فیدڕاڵی/2022 وژماره 6/فیدڕاڵی/2022 کەلەلایەن هەردوو داواکار باسم خەزعەل خەشان وداواکار مەحمود داود سەلمان دەرهەق بەسەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەپۆستەکەیەوە پێشکەش کراون،بۆ تانەدان لەدەستووری بوونی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق".