حوسێن: لەگەڵ وەزیری دەرەوەی لیتوانیا گفتوگۆمان كرد لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و كۆچكردنی عێراقییەكان كرد

سیاسی
  • 16-01-2022, 12:00
  • +A -A

    بەغدا_(ئ.ە.ع)


    فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ یەكشەممە، پتەوكردنی پەیوەندی دووقۆڵی لەگەڵ لیتوانیا پشتڕاستكردەوە لەكاتێكدا وەزیری دەرەوەی لیتوانیا گابریلیوس لاندسبێرگیس گوتی : حكومەتی عێراق یەكەم كەس بوو گەشتەكانی بۆ بیلارۆس هەڵپەسارد،
    حوسێن لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ گابریلیوس لاندسبێرگی هاوتا لیتوانییەكەی لە وەزارەتی دەرەوەی بەغدا بە ئامادەبوونی ئاژانسی هەواڵی عێراق  (ئ،ه،ع) گوتی: گفتوگۆكانمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی لیتوانیا ڕاشكاوانە و ڕوونە و ئەمە چوارەم جارە، وتیشی: ئەم كێشەیە دەنگدانەوەیەكی گەورەی میدیایی و گەیشتنی مرۆیی گەورەی پێگەیشتووە و بە هاوكاری وڵاتانی جۆراوجۆر لە یەكێتی ئەوروپا و لیتوانیا توانیمان لەم ناوچەیە كار بكەین و توانیمان چوار هەزار عێراقی كە لە سنووری بیلاروسیا و لیتوانیا گیریان خواردبوو بە (10) گەشت بیانگەڕێنینەوە بەغدا،وتیشی: هێشتا هەندێك عێراقی لە لیتوانیا هەن و چاوەڕێی بڕیاریان دەكەین كە بە خۆبەخشانە بیانگەڕێننەوە بۆ بەغدا.