گەڕان وپشكنین لە باشوری ڕۆژئاوای سامەڕا دەستی پێكرد

ئەمنی
  • 16-01-2022, 13:05
  • +A -A

    بەغدا_(ئ.ە.ع)

    ئەمڕۆ یەكشەممە، لە باشوری ڕۆژئاوای سامەڕا، هێزەكانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی گەڕانیان دەستپێكرد.
    دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ،ه،ع) کەوتووە رایگەیاند: فەرماندەیی بەشی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەرا لە ناوچەی ئەلبو زەید لە باشوری ڕۆژئاوای سامەڕا ئۆپەراسیۆنێكی گەڕان و ئاسایش ئەنجام داوە،وتیشی: دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری، بە بوونی جوڵانەوەیەكی چەتەكانی داعش، هێزێكی فەرماندەیی لێكۆڵینەوە و گەڕانی ناوچەكەیان دەستپێكرد بە مەبەستی ڕێگریكردن لە دزەپێكردنی تیرۆریستان و بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان.