بەغداد (ئ.ه.ع)
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، 12 گومانلێكراو بەتۆمەتی فرۆشتنی كارتی كوتانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەدیالە دەستگیركراون.
ئەو شانەیە لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی دەستی هەواڵی عێراقی (ئ،ه،ع) کەوتووە رایگەیاند: لەڕێگەی بەدواداچوونی مەیدانی و چڕكردنەوەی هەوڵەكانی چاودێری، مەفرەزەكانی خزمەتگوزاری ئاسایشی نەتەوەیی لە پارێزگای دیالە توانیان 12 گومانلێكراو دەستگیر بكەن بەتۆمەتی فرۆشتنی كارتی ڤایرۆسی كۆرۆنا و وتیشی: لە سەرەتادا لێدوانەكانیان تۆماركراوە و دانیان ناوە بە وەرگرتنی پارەی زۆر لە بەرامبەر فرۆشتنی كارتی بنەڕەتی و ئاماژە بە لایەنە یاساییە لێهاتووەكان كراوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لە دژیان،وتیشی: پێنج لە تۆمەتبارەكان فەرمانبەری دەزگا پەیوەندیدارەكانن.