بەدواداچون_(ئ.ە.ع)
لە شارۆچکەی کاڵیڤڵ لە باکوری ویلایەتی تەکساس لەئەمریكا، كەسێك خۆی كرد بە ناو پەرستگایەكی جولەكەدا (كنێس) و ٤ كەسی بە بارمتە گرت.
هێزەكانی پۆلیس دوای ۱۱ كاتژمێر، هێرشبەرەكەیان كوشت و چوار بارمتەكەشیان رزكار كرد.
مات دیسارنۆ ـ بەرپرس لە نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریكا لە كۆنگریەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە کە ڕووداوەکە بەشێک بێت لە "هەر هەڕەشەیەکی بەردەوام" و دەرئەنجامی لێكوڵینەوە سەرەتایەكانیش دەریانخستوە هێرشبەرەكە جەختی لەسەر تەنها ئەم حاڵەتە كردوەتەوە.
زانیارییە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكردوە: هێرشبەرەكە
برای عافیە سدیقیـی پاكستانیە كە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ كوشتنی سەربازێكی ئەمریكی لە ئەفغانستان و ئەندامێتی لە رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە لەلایەن دادگایەكی ئەمریكاوە بە۸٦ ساڵ سزادراوە و لە زیندانێکی فیدراڵی ئەمەریکایە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە