ڕاگەیاندنی ئەمنی پووچەڵکردنەوەی هەوڵی بەئامانجگرتنی بنکەی ئاسمانی بەلەد لە سەلاحەدین ڕاگەیاند

ئەمنی
  • 15-01-2022, 08:30
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ.ە.ع)

    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی،پووچەڵکردنەوەی هەوڵی بە ئامانجگرتنی بنکەی ئاسمانی بەلەد لە سەلاحەدین ڕاگەیاند،
    شانەی ناوبراو لەڕاگەیەندراوێکدا  کەدەستی  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ،ە،ع)کەوتووە،ڕوونیکردەوە، "سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، لەبەرەی باشووری بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین نزیک بوونەتەوە".
    وتیشی: "فڕۆکەکان بەچاو بینران لەلایەن ئەو هێزەی کە ڕاسپێردراون بە پاراستنی تاوەرە دەرەکییەکان و دڵنیابوون لەوەی کە فڕۆکەی دوژمنانە نین"،ئاماژەیشیدا: "هێزەکە تەقەیان لەو فڕۆکانە کردووە، کە هەڵهاتن".