شمەری فەرمانیکرد لەسێ شاری ئەنبار کاری هەواڵگری و ئەمنی چڕتر بکرێتەوە

ئەمنی
  • 15-01-2022, 14:15
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ.ە.ع)
     
    جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان فەریق یەکەم روکن عەبدولئەمیر ئەلشەمری،ئەمڕۆ شەممە فەرمانی ئۆپەراسیۆنی ئەنباری ڕاسپارد بۆ چڕکردنەوەی کاری هەواڵگری و ئەمنی لە سێ شاری پارێزگای ئەنبار.
    شمەری لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی عێراقی ئەخباری کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ە.ع) چاودێری کردووە رایگەیاند:"شمەری لەسەردانەکەیدا بۆ پارێزگای ئەنبار ئاراستەی چڕکردنەوەی کاری هەواڵگری و ئەمنی لەپارێزگاکە کرد لەناوچەکانی کەرمە و ڕومادی و فەلوجە و ڕێگریکردن لەئامادەبونی سوپا"،ئاماژەی بەوەکرد""گوێ لە رونکردنەوەیەکی وردی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار گرت، فەرماندەکانی فیرقەی 5 و 10 و پۆلیسی ئەنبار و فەرماندەی حەشدی شەعبی و سەرجەم دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگاکە و وردەکارییەکانی کارەکەیان دەبینن و هەروەها گوێ لە هەڵسەنگاندنێکی هەواڵگریی سەبارەت بە بوونی شانە تیرۆریستییەکانی داعش لە ناوچەکە و پاشماوەکانی لە بیابانی رۆژئاوا و لە ماوەی داهاتوودا تێڕوانین و پلانیان بۆ ئەرکەکانی داهاتوو دەبینرێت".
    باسی لەوەشکرد: "لایەنە ئەمنییەکانی ئاڕاستە کردووە کە پشتگیری حکومەتی خۆجێی بکەن سەبارەت بە کێشەکانی ئاوەدانکردنەوەی ئەم پارێزگایە و هیچ سەربازیکردنی هێزە ئەمنییەکان لەناو شارەکاندا نابێت، بەڵام لە ناوچەکانی کرمە و ڕومادی و فەلوجە کاری ئەمنی و هەواڵگریی".