هەولێر (ئ.ه.ع)
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند: لە ڕۆژی شەممەوە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆتایی وەرزی یەکەمی گشت قۆناغەکانی خوێندن له سنوری پارێزگای ههولێر، لە کاتژمێر (٩:٣٠) خولەکی بەیانیان ئەنجامدەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع) كەوتوە، تەئكیددەكاتەوە: لەحاڵەتی روودانی لافاو یان گرفتی هاتووچۆی رێگاوبانەکان بەهۆی کەش و هەواوە، داوا لە بەخێوکارانی قوتابیان دەکەین کە پێویست ناکات منداڵەکانتان بنێرنەوە بۆ قوتابخانە.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێرە؛
١- لە ڕۆژی شەممە رێکەوتی (١٥ی ١ ی ٢٠٢٢) وە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆتایی وەرزی یەکەمی گشت قۆناغەکانی خوێندن له سنوری پارێزگای ههولێر بە ( پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران) یشەوە ، لە کاتژمێر (٩:٣٠) خولەکی بەیانیان ئەنجامدەدرێت لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن، ئەو قوتابخانانەشی بەچەند قۆناغێک تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنەکان ئەنجامدەدەن پابەند دەبن بەوەی بەگوێرەی کە ماوەی ئەو کاتژمێرەی کە لە (٨:٣٠ )گۆڕدراوە بۆ (٩:٣٠) ئەوانیش کاتژمێرێک لەکاتی تاقیکردنەوەکانیان دەگۆڕدرێت لە هەمان رۆژ و رێکەوتی ئاماژەپێکراو.
٢- لەحاڵەتی روودانی لافاو یان گرفتی هاتووچۆی رێگاوبانەکان بەهۆی کەش و هەواوە، داوا لە بەخێوکارانی قوتابیان دەکەین کە پێویست ناکات منداڵەکانتان بنێرنەوە بۆ قوتابخانە بە دڵنیایی لەکاتی گونجاو قەرەبوو دەکرێنەوە و هیچ جۆرە دڵەراوکێ و نیگەرانییەکتان لەوبارەیەوە نەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه