به‌غدا-(ئ.ە.ع)
وەزارەتی دەرەوە ،ئەمڕۆ هەینی بەتوندی ئیدانەی هەر کردەوەیەک دەکات کەئاسایش و سەقامگیری عێراق ناجێگیر بکات.
له راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوبراو کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ە.ع) کەوتووە رایگەیاند:""به توندی سه‌ركۆنه‌ی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه ئاسایش و ئه‌منیه‌تی عێراق ناسه‌قامگیر بكات، به‌تایبه‌ت ئه‌و موشه‌كانه‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز به‌غدای پایته‌خت كران".
راشیگه‌یاند، "ئێمه پابه‌ندبونی خۆمان بۆ دابینكردنی ئاسایش و ئه‌منیه‌ت و پاراستنی ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كان دوپاتده‌كه‌ینه‌وه و هه‌مو رێكاره‌كانیش بۆ ئاسانكردنی كاره‌كانیان وه‌ك له ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ئاماژه‌یان پێكراوه جێبه‌جێده‌كه‌ین".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی حكومه‌تی عێراق كرده‌وه، بۆ دادگاییكردنی تاوانباران و سزادانیان به‌پێی یاسا و ئه‌وه‌یخسته‌ڕو، "ئاسایش و ئه‌منیه‌تی عێراق بژارده‌یه‌ك نییه به‌ڵكو ڕێگایه‌كی حه‌تمییه بۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له دامه‌زراوه‌كانی و ئاسایشی كۆمه‌ڵگه".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات