بهغدا-(ئ.ە.ع)
بەپێی ئامارێکی ماڵپەڕی جیهانیworldometer کەچاودێری توشبووانی کۆرۆنا دەکات لەجیهاندا ،ڕیزبەندییەکی نوێی بۆ هەندێک لەوڵاتانی عەرەبی ئاشکرا کرد لەڕووی کۆی ژمارەی توشبووەکان هەر لەسەرەتای دروستبوونی پەتاکەوە،بەمەیش ڕیزبەندییەکانی لەسەر ئاستی جیهان بەشێوازێکی تر گۆڕراوە.
بەپێی ماڵپەڕی worldometers عێراق لە ئاستی جیهانیدا لە پلەی 27 دا، ولەئاستی عەرەبیش یەکەمە لە ڕووی کۆی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
بەمەیش ڕیزبەندی هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی لەسەر ماڵپەڕەکە بەمجۆرەیە:
1-عێراق (پلەی27 لەسەر ئاستی جیهاندا / 2,108,206 توشبوو).
2-ئوردن (پلەی 43 لە سەر ئاستی جیهاندا / 1,091,691توشبوو).
3- مەغریب (پلەی 46 لە سەر ئاستی جیهاندا / 1,025,898 توشبوو)
4- لوبنان (پلەی 54 لە سەر ئاستی جیهاندا / 801,801 توشبوو).
5-تونس (پلەی 56 لە سەر ئاستی جیهاندا/ 762,717 توشبوو).
6 - سعودیە (پلەی 62 لە سەر ئاستی جیهاندا / 604,672 توشبوو)
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە