بەغدا (ئ.ه.ع)
بانكی ناوەندی عێراق رونكردنەوە سەبارەت بە قەرزی نیشتەجێبون و پیشەسازی و كشتوكاڵی و بازرگانی دەدات و راسپاردەكانی خۆیشی بۆ بانكەكان ئاشكرادەكات.
ئیحسان شەمران یاسری جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع)ی راگەیاند: بانکی ناوەندی هانی زۆرێک لە بانکەکان دەدات بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی قازانج و فراوانكردنی خزمەتگوزارییە بانكیەكانیان، بەشێوەیەك هەموو سودمەندان بگرێتەوە.
وتیشی: "بانکی ناوەندی هانی بانکەکان دەدات سودی نێوان قەرزكردن و قەرزدان كەمبكەنەوە.
ئاشكراشیكرد: هەندێک لە بانکەکان بە سودی زۆر قەرز دەدەن، ئەوەش بەگوێرەی ڕادەی مەترسییەکان و ئەگەری وەرگرتنی قەرزەکان و بەراوردکردنەکەش سەبارەت بە وەرگرتنی ئەو قەرزە دەکرێت، چونکە بانک ناتوانێت گەڕانەوەی بەرز بدات بە وەبەرهێنەکان.
وتیشی: "هەموو ئەو بابەتانە لەسەر دەستپێشخەری بانکی ناوەندی گۆڕانكاری تێداناكرێت، بەڵام دەستپێشخەرییەكە بۆ قەرزی نیشتەجێبوونەو سودی ناچێتەسەر، ئاشكراشیكرد: بۆ قەرزی پرۆژەکانی تر وەك کشتوکاڵی و پیشەسازی و بازرگانی، ڕێژەی سودی زۆر دابەزێنراوەو و كەمكراوەتەوە.