هادى عامری سەرکۆنەی هێڕشەکەی سەر ناوچەی سەوز دەکات

سیاسی
  • 14-01-2022, 15:30
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ.ە.ع)
     
    ھادی عامری سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانی فه‌تح ،ئەمڕۆ هەینی به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ھێرشه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی کرد.
    عامری له‌راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ە.ع) کەوتووە رایگه‌یاند:"به‌توندترین شێوه‌ ده‌ستدرێژیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و باره‌گای حزبه‌ سیاسییه‌كان به‌گشتی سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌و كرده‌وانه‌ هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرن".
    سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح داواشی له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كرد، به‌ ئه‌ركی خۆیان ھه‌ستن و ئاسایشی عێراق بپارێزن و پارێزگاری له‌ سه‌روماڵی هاوڵاتیان بكه‌ن