بهغدا-(ئ.ە.ع)
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی،ئەمڕۆ هەینی، دەستگیرکردنی 11 تیرۆریست لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
دەزگاکە لەڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ،ە،ع)کەوتووەڕایگەیاند " بەپێی زانیاری وردی هەواڵگیری تیمەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگای ئەنبار توانیویانە 11 تیرۆریست دەستگیربکەن لەسەر بنەمای فەرمانی دەستگیرکردن کە بەپێی مادەی( 4ی/ تیرۆر) دەرکراوە".
وتیشی: "وتەی تیرۆریستەکان وەرگیراوە دوای ئەوەی دانیان بەوەداناوە کە سەر بە چەتەکانی داعشن و بەشدارییان لە ڕووبەڕووبوونەوە و هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان کردووە لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردندا".
ئاماژەیشیدا: "سەرجەم تیرۆرستەکان ڕەوانەی لایەنی یاسایی پەیوەندیدار کراون بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست لە دژیان بگرنەبەر وبەسزای دادپەروەری خۆیان بگەن".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات