بهغدا-(ئ.ە.ع)
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران مەزهر محەمەد ساڵح ڕۆژی هەینی تەئکیدیکردەوە کە لابردنی عێراق لەلیستی مەترسییە بەرزەکان هانی هاتنە ناوەوەی سەرمایەداران دەدات بۆ وڵات و هاوکات ئەوەشی خستەروو کەپێدانی دارایی عێراق بەرزە و توانای دانەوەی قەرز و روبەروبونەوەی ئەو پرسەی هەیە.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ە.ع) راگەیاند:"بارودۆخی قەرزە دەرەکییەکان ئاسوودە بەخشە و کەم بۆتەوەو لەئێستادا بۆشایی دارایی بۆ عێراق هەیە "،و گوتیشی " ئەو پارەیەی لە سەر عێراقە 20 ملیار دۆلارە و ئەمەش لە بودجەدا تەرخانکراوە".
ناوبراو، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "ڕێژەی عێراق بەرزە و ئەم پۆلێنکردنە لە شین دەرنەچووە و توانای پارەدان و گونجانی قەرزمان هەیە" و باسى لەوەکرد "نیۆلیبرالیزم لە جیهاندا ئابووری جیهانی ئازادکردووە بە عێراقەوە، بۆیە ئازادکردنی ئابووری و گواستنەوەی دارایی ڕۆژانەی جیهان نزیکەی 5 تریلیۆن دۆلارە و ئەو ئاڵوگۆڕانەش بریتین لەکێشەوە تاوانی ئابووری و پارە شوشتن و هتد".
وتیشی: "عێراق بەهۆی داگیرکردنی داعشەوە کە هێزێکی تیرۆریستییە بە پارەی دەرەکییەوە بە گومانی پارە شوشتن کەوتوە و دوای دەرکردنیشی و ساغکردنەوەی کلکەکانی و ڕێکخستنی کەش و هەوا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و یەکێتی ئەوروپا ویستیان دڵنیابن لەوەی کە عێراق شوشتنی پارەی تێدا نیە".
جەجتیکردەوە: "عێراق سەلماندوویەتی کە بێ پارە شوشتنە و لە لیستی مەترسییە بەرزەکان لابراوە کە زۆر گرنگە و ئازادی دەداتە بانکەکان بۆ کارکردن لە ژینگە جیهانییەکان و توانای بەرگری و گرنگیدان و کەمکردنەوەی تێچوونەکان کە بێ کێشە هانی هاتنە ناوەوەی سەرمایەداران دەدات بۆ وڵات و ئەمە بۆ عێراق ئەرێنییە".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات