بەغدا_(ئ.ە.ع)
بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ،ئەمڕۆ هەینی کردنەوەی یەکەم لقی بۆ بانکی عێراقی لە ئیمارات ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بانکی گەشەپێدان کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ە.ع)کەوتووە رایگەیاند:"ئەم لقە لەلایەن بانکی ناوەندی ئیماراتەوە مۆڵەتی پێدراوە کە یەکەم لقی هەرێمی لە دوبەی بکاتەوە لەژێر چەتری بانکی ناوەندی عێراق".
وتیشی: "ئەم بانکە یەکەم بانکی ئەهلییە لە ئیمارات ببێتە تەوەر و خاڵی دەستپێک بۆ بەهێزکردنی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و هاندانی ئاڵوگۆڕی دارایی و بازرگانی بۆ خزمەتکردنی ئابووری عێراق لە کەرتی گشتی و تایبەتی خۆیدا".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات