بەغدا (ئ.ه.ع)
وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق رایگەیاند: لەسەر ئاستی جیهان عێراق پلەی ٤۷ی گرتوە لە دابینكردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتدا.
رەعد مەشهەدانی ـ وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەكان لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع)، رایگەیاند: بەدەست هێنانی ئەو ئاستە بۆ عێراق بە مانای گەرەنتی دابینكردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دێت بە پێی پلەبەندی جیهانی.
تەئكیدیشیكردوە: بەرزكردنەوەی وردە وردەی عێراق بۆ ئەم ئاستە دەرئەنجامی هەوڵەکانە بۆ باشترکردن و پەرەپێدانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت.