به‌غدا-(ئ.ە.ع)
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، به‌ئامانجگرتنی نێرده دیپلۆماسیه‌كان و دروستكردنی دۆخی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، كارێكی تیرۆرستی تاوانكارانه و لێدانه له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی عێراق و ناوبانگه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی.
سەرۆک بەرهەم له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ە.ع) بینیویەتی نوسیویه‌تی، "به‌ئامانجگرتنی نێرده دیپلۆماسیه‌كان و دروستكردنی دۆخی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، كارێكی تیرۆرستی تاوانكارانه و لێدانه له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی عێراق و ناوبانگه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی".
سه‌رۆك كۆمار راشیگه‌یاند، "نمونه‌ی ئه‌م كاره قێزه‌ونانه بۆ دروستكردنی به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م ده‌ستكه‌وته نیشتمانییه ده‌ستوریه‌كان كه پێكهێنانی حكومه‌تێكه بۆئه‌وه‌ی توانای هه‌بێت پارێزه‌ری ده‌ستور و ئاسایشی هاوڵاتیان بێت".
له‌و په‌یامه‌یدا د. به‌رهه‌م ساڵح ده‌شڵێت، "لێره‌دا پێویسته پێكه‌وه به‌یه‌كڕیزی بوه‌ستین بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وه تاوانكاریانه".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات