بهغدا-(ئ.ە.ع)
سەید موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ،ئەمڕۆ پێنجشەممە، دووپاتی کردەوە کە بۆردومانی ناوچەی سەوز کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا دوادەخات.
سەید سەدر لەتویتێکدا کەئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ،ە،ع)بەدواداچوونی بۆ کردووە،ڕایگەیاند"هەندێک لایەن هەن کە بانگەشەی بەرگری دەکەن.. وهەروەها بانگەشەی لێدانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز دەکەن ئەوە هاوڵاتیانی مەدەنی و منداڵ و ژنانیان بریندار کرد و وپێگە زانستی و پەروەردەییەکانیان ڕووخاند".
ئەوەشی وت: "نابێت خەڵک بەو جۆرە جموجوڵانە بڕوا بکەن.. ئەوان ئەم کارە دەکەن بۆ دواخستنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆ ئەوەی بتوانن بە پاساوی بەکارهێنانی چەک بمێننەوە و چارەنووسی خەڵک لە دەستی ئەواندا بمێنێتەوە چونکە بەبێ ئامادەبوونی داگیرکەران بوونیان نییە".
ڕایشیگەیاند: "بۆ ئەوەی رێگری لە هەنگاوەکەمان بکەن بە دەرکردنی لە ڕێگەی ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، بە شێوازی نێودەوڵەتی و بەپێی یاسا"
لە کۆتایدا وتی: "بژی گەل. با دەنگی توندوتیژی کە خەڵک و دەوڵەت دەخاتە مەترسییەوە وئاسایش تێکدەدات بێدەنگ بکرێت".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات