بهغدا-(ئ.ە.ع)
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە خاتوو فالنتینا ماتڤیینکۆ سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی کۆمەڵەی فیدراڵی روسیا پێگەیشت بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی پێنجەم.
له دەقی بروسکەکەدا هاتووە:_
بە ناوی خۆم و لە بری ئەنجومەنی یەکێتی کۆمەڵەی فیدراڵی روسیا پیرۆزباییتان لێ دەکەم بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوە بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
گرنگی زۆر بە کاراکردنی وتوێژی پەرلەمانی دەدەین کە بێ گومان کاریگەری تەواوی دەبێت لە گەشەپێدانی پەیوەندی دۆستانە و بەهێزکردنی پەیوەندی بازرگانی و ئابوری و هونەری و رۆشنبیری نێوان روسیای فیدراڵی و کۆماری عێراق.
ئێمە دڵنیان کە چالاکبونتان لە پۆستێکی باڵا و دەبێتە بەردەوامی فراوانبوونی کاری هەمەلایەن لە نێوان هەردوو وڵات بۆ بنیادنانی سیستمێکی جیهانی دادپەروەر و فرە جەمسەر و سەقامگیر.
هیوای سەرکەوتن بۆ بەرێزتان دەخوازم لە پیادە کێدنی پلان و پێشنیار بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق و پێشکەوتنی.
رێزی زۆرم قبوڵ بفەرموون.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات