بەغدا_(ئ.ە.ع)
سەید موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر،ئەمڕۆ پێنجشەممە لەبارەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی تایبەت به راگرتنی کاتی بۆ كاره‌كانی دەستەی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هەڵوێستی خۆی دەڕبڕی.
سەید سەدر لەتویتێکدا لەسەر هەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کەئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ،ە،ع)بەدواداچوونی بۆ کردووە،ڕایگەیاند"هەنگاوەکەی دادگای فیدراڵی بۆ راگرتنی کاتیی کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەگەر لەژێر فشاری هیچ لایەنێکدا نەبوبێت، ئەوا هەنگاوی یەکەمە بۆ دروستبونی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی و پەنا نەبردنە بەر توندوتیژی بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی".
سەید سەدر هیوایشی خواست ئۆپۆزسیۆن لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و رێزگرتنی دەستور کار بکات و خواستی گەل لەبەرچاو بگرێت لەپێناو زوو پێکهێنانی حکومەت بۆ ئەوەی ئەرکە ئەمنی وئابووری وخزمەتگوزارییەکانی سەرشانی بەرامبەر بە هاوڵاتیان و دژ بە گەندەڵکاران دەستپێبکات،ولەپێناو دەستکەوتی سیاسی پەکی نەخات"،وتیشی"بەرژەوەندی گەل لەبەرژەوەندی حیزبی وتایفەگەری وسیاسی بەرزتر وبەنرخترە".
جەختیشیکردەوە"دەبێت ئۆپۆزسیۆن ولایەنگرانی حکومەت پێکەوە کار بۆ فریاکەوتنی عێراق بکەن لەچنگی داگیرکاری وئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ لەزایۆن وتیرۆر وگەندەڵی وپاشکۆیەتی"،داوایشی کرد"کە ئەوان پابەندی ئەخلاقیاتی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی دەبن و ئەوانیش دەبێت ئۆپۆزسیۆنێکی نیشتیمانی بن،وتیشی خوا ونیشتمان وگەل پشت وپەنامانن".
دادگای باڵای فیدڕاڵی،ئەمڕۆ پێنجشەممە، له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، بڕیاری راگرتنی كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و سه‌رۆك كۆمار نابێت.
دادگای باڵای فیدڕاڵی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ،ە،ع)کەوتووە،بڵاویكرده‌وه، به‌دواداچون بۆ تانه‌ی سه‌ر رێكاره‌كانی دانیشتنی په‌رله‌مان له رۆژی 9ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2022 بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێگره‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ماوه‌ی ده‌ستوری تایبه‌ت به ته‌واوكردنی رێكاره ده‌ستوریه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و راسپاردنی كوتله‌ی گه‌وره‌ترینی په‌رله‌مانی نابێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ماوه‌یه‌كی ده‌ستوریدا.
دادگای فیدڕاڵی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ئه‌و بڕیاره كاتیه و له‌یه‌ك دۆخدا كاریگه‌ری ده‌بێت ئه‌گه‌ر بڕیاری كۆتایی درا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و رێوشوێنانه‌ی له‌دانیشتنی 9-1-2022ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراون، ئه‌و پرسه‌ش تا ئێستا روینه‌داوه.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات