بەغدا_(ئ.ە.ع)
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ،ئەمڕۆ پێنجشەممە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ جینین بلاسخارت سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ژمارەیەک لە باڵیۆزەکان ئەنجامدا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ە.ع)کەوتووە رایگەیاند:"مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لەگەڵ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعیراق و ژمارەیەک لەباڵیۆزی وڵاتانی دۆست بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کاروباری عێراق و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بوارەکانی بەرژەوەندیی هاوبەش و هەماهەنگی لەسەر دیمەنی نێودەوڵەتی کۆبوەوە".
ئاماژەی بەوەدا کە "کازمی پێشوازی کرد لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جینین بلاسخارت و لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر فایلە جۆراجۆرەکان کەڕێکخراوی نێودەوڵەتی هاوکاری عێراق دەکات و هەموو ئەو شتانەی کەئارامی و سەقامگیری و ڕۆڵی عێراق لەڕووی هەرێمی و نێودەوڵەتیەوە پتەوتر دەکات".
ئاماژەی بەوەدا"سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە باڵیۆزی فەرەنسای لەعیراق و ئیریک چێڤالیەر و شاندی یاوەری و لەمیانەی کۆبوونەوەکەشدا گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنیەتی پەرەپێدانی هەماهەنگی و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و فەرەنسا".
له راگەیەنراوەکەدا هاتووە "کازمی باڵیۆزی نوێی کۆماری ئیتالیای لە عێراق وەرگرت، موریسیۆ کریکانتی کە سڵاو و ئاواتەکانی حکومەتی ئیتالیای گەیاند بۆ بەردەوامبوونی پێشکەوتنەکانی عێراق لە ئاستە جیاجیاکاندا و باسی لە هەماهەنگی نێوان عێراق و ئیتالیا کرد کە ئەمساڵ ئەرکی ناتۆ لە عێراق بەڕێوەدەبرێت و ڕۆڵی وە ئیتاڵیەکان".
وتیشى"کازمی چاوی کەوت بە باڵیۆزی ڕوسیای لە عێراق ئەلپرۆس کۆتراشێڤ و شاندی یاوەری لەمیان کۆبونەوەکە گفتوگۆکرا لەسەر پەیوەندییەکانی عێراق و ڕوسیا و ڕێگاکانی گەشەپێدان و دیمەنەکانی فراوانبوونیان و هەروەها باس لەبوارەکانی هاوکاری عێراق کرا لەگەڵ وڵاتانی دۆست و پتەوکردنی ڕۆڵی ئیجابی عێراق و بەهێزکردنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە".