بەغدا_(ئ.ە.ع)
دادگای تاوانەکانی کەرخ،ئەمڕۆ پێنجشەممە. سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەر سەباح کینانی سەپاند.
سەرچاوەیەکی دادوەری بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (ئ.ە.ع)ی ڕاگەیاند: "دادگای تاوانەکانی کەرخ ئەمڕۆ بە یەکێک لە تۆمەتەکانی سەباح کینانی بە شەش ساڵ زیندانی سزادا"
پێشتر دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی دەستگیرکردنی سەباح ئەلکانانی لە کردەوەی بەرتیلدا ڕاگەیاندبوو.