وائيلى بەفەرمی بووە پارێزگاری نەجەف

ناوخۆ
  • 13-01-2022, 13:30
  • +A -A

    نەجەف_(ئ.ە.ع)

    بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی حکومەتی خۆجێی پارێزگای نەجەف ،ئەمڕۆ پێنجشەممە،ڕایگەیاند کە ماجد وائیلی بەفەرمی ئەرکەکانی وەک پارێزگار دەستپێکردووە.
    ئەحمەد فەتلاوی، بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دیوانی پارێزگاکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ە.ع) ڕاگەیاند: "ماجد وائیلی بە فەرمی ئەرکەکانی وەک پارێزگاری نەجەف وەرگرتووە"
    وتیشی: "ئەم کارە بە ئامادەبوونی جێگرانی پارێزگار کراوە".