بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی هەولێر سەبارەت بە تاقیكردنەوەكانی ئەمڕۆ راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

ناوخۆ
  • 13-01-2022, 08:21
  • +A -A

    هەولێر (ئ.ه.ع)

    بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع) كەوتوە، سەبارەت بە تاقیكردنوەكانی وەرزی یەكەم، دەڵێت: لەبەر ئەوەی پێشبینی لافاو نەدەکرا  چری باران لە کاتژمێر ٧:١٥ تا ٧:٤٥ خولەک زۆر زیادیکرد ، بۆیە بە ناچاری بەر لە دەستپێکی تاقیکردنەوەکان تاقیکردنەوەی ئەمڕۆمان دواخست و کرا بە پشوو لە قوتابخانەکان بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی قوتابیان و مامۆستایان، بەڵام هەندێک قوتابخانە درەنگ ئەو ئاگادارکردنەوەیان پێ گەیشتووە بۆیە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خووارەوە بکەن:
    ١- لەهەر قوتابخانەیەک تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ ئەنجامدرابێت ئەوا ئاساییە و هەژمار بکرێت و ئەگەر هەر قوتابیەک لەم قوتابخانانە نەیتوانیووە تاقیکردنەوە ئەنجام بدات ئەو بەپێی ڕێنمایی ئەزموونەکان لە حەفتەی یەکەمی وەرزی دووەم تاقیکردنەوەی  پێی بکەنەوە.
    ٢-ئەو قوتابخانانەی ئەمرۆ تاقیکردنەوەکانیان دواخستووە  ئەوا تاقیکردنەوەی ئەمرۆ دەبێتە شەممە و خشتەی تاقیکردنەوەکان ڕۆژێک دەچێتە دواوە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت.
    ٣- چەند قوتابخانەیەک لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتیمان ئاو چۆتە ناو قوتابخانەکانەوە و رحلە و هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان تەڕ بوون  و زیانیان هەبووە ، داواکارین بە زوترین کات لە رێگای پەروەردەکانەوە ناوی قوتابخانەکان و جۆری زیانەکەمان بۆ بنێرن.