بهغدا-(ئ.ە.ع)
وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژمارەیەك ڕاسپاردەی بۆ ساڵی خوێندنی ئێستا بڵاوكردەوە.
وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (ئ،ه،ع) پێیڕاگەیاندوە: وەزیری پەروەردە عەلی حەمید دلێمی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی گرنگی ئەندامانی لیژنەی وەستانی تاقیكردنەوەكانی كرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رێكخستنی تاقیكردنەوەكانی ساڵی خوێندنی 2021-2022،وتیشی: كۆبوونەوەكان دەنگیان دا كە تاقیكردنەوەكان بۆ هەموو بابەتەكان لە تاقیكردنەوە گشتییەكاندا دەبێت وەك ئەوەی پێش قەیرانی كۆڤید 19 بوون.
لە راگەیەنداوەکەدا هاتووە"ڕێككەوتن لەسەر دانانی بەروارەكان بۆ تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەم بۆ قۆناغەكانی كۆتایی (سەرەتایی و ناوەندی) و دەركردنی خشتەكانیان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا،داوای لە خوێندكاران كرد كە دەرفەتی ئامادەبوون بەكاربێنن بۆ زیادكردنی خەبات و فێربوون بۆ بنیادنانی داهاتووی عێراق.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات