بەدواداچون (ئ.ه.ع)
جێن ساكی وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند: ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە ئەوروپا هەوڵی ئەوە دەدەن ڕوسیا ناچار بکەن هێزەکانی لەنزیک سنووری ئۆکرانیا بکشێنێتەوە، ڕوسیاش کۆمەڵێک داواکاری ئاڕاستەی ئەمەریکا و وڵاتانی خۆرئاوا کردووە، یەکێک لە داواکارییەکان ئەوەیە پەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) ڕێگە نەدات ئۆکرانیا ببێتە ئەندام تیایدا.
وتیشی: ئەمەریکا ئەو داواکارییەی ڕوسیای ڕەتکردۆتەوە و ئەم بابەتە پەیوەندی بە ئۆکرانیا و ئەندامانی هاوپەیمانێتی ناتۆوە هەیە، نەک وڵاتێکی دیکە بڕیاری لەسەر بدات.
ساكی ئاشكراشیكرد: هێشتا زۆر زووە بزانین ئایا ڕوسیا جددیە سەبارەت بە چارەسەرکردنی گرژییە ئەمنیەكان لەناوخۆ و دەوروبەری ئۆکرانیا یاخود نا، هەروەها زووە بزانین ئایا گفتوگۆکان وەکو پاساوێک بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی کە ڕێگەی دیبلۆماسی سوودی نیە یاخود نا.