لە چەند گەڕەكێكی هەولێر لافاو دروست دەبێت و پارێزگاریش داوا دەكات هاتووچۆ سنوردار بكرێت

ناوخۆ
  • 13-01-2022, 11:17
  • +A -A

    هەولێر (ئ.ه.ع)


    ئەمڕۆ پێنج شەممە لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر لافاو دروست بوو و به‌شێک له‌ شه‌قامه‌ گشتیه‌کان هاتوچۆ تێیدا وه‌ستاوه‌،و (ئومێد خۆشناو)ـ پارێزگاری هەولێریش لە پەیامێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع) كەوتوە داوا لە هاوڵاتیانی پارێزگاكەی دەكات له‌ پێناو سه‌لامه‌تی و گه‌یشتنی تیمه‌کانیان بۆ شوێنی پێویست، ئه‌وه‌ی کاری زۆر گرنگی نه‌بێ، هاتوچۆ سنورداربکه‌ن.
    راشیگەیاند: به‌شێک له‌ شه‌قامه‌ گشتیه‌کان هاتوچۆ تێیدا وه‌ستاوه‌ و به‌پێی پشبینیه‌کان بارینی بارانی به‌ لێزمه‌ به‌رده‌وام ده‌بێ.
    پارێزگاری هەلێر داوا لە‌ هه‌وڵاتیانی پارێزگاكەی دەكات بۆ هه‌ر بابه‌تێکی پێویست، په‌یوه‌ندی به‌ شاره‌وانی و به‌رگری شارستانی و پۆلیس ونزیکترین فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری بکه‌ن، ته‌واوی تیمه‌کان له‌ ئاماده‌باشی و خزمه‌تدان.
    لە ناوەڕاستی مانگی ۱۲ی ساڵی رابردوو بەهۆی لافاو لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر ۱۲ كەس گیانیان لەدەستدا، ئەوە جگە لە زیانێكی مادی زۆر كە بەرهاوڵاتیان كەوت.