بەدواداچون_(ئ.ە.ع)
پیۆنگ یانگ ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: بەسەرپەرشتی راستەخۆی كیم جۆن ئۆن ـ سەرۆكی كۆریای باكور موشەكێكی دەنگبڕیان بەسەركەوتوویی تاقیكردوەتەوە، كۆریای باشوریش دەڵێت: ئەمە دووەمینجارە لەم ساڵدا کۆریای باکوور چەکەکانی تاقیبکاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی كۆریای باكور بڵاویكردەوە: موشەكەكە لە دووری هەزار كیلۆمەتر لە دەریادا ئامانجی خۆی پێكاوە.
هاوكات ژاپۆن دەڵێت: موشەکەکە کەوتۆتە دەریایەکەوە لە دەرەوەی ناوچەی ئابووری ژاپۆن، و هیچ زیانێکی لێنەکەوتۆتەوە.
تاقیکردنەوە موشەکیەكەی کۆریای باکوور چەند کاتژمێرێک دوای کۆبوونەوە داخراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دێت سەبارەت بە تاقیکردنەوە موشەکیەکانی ئەو وڵاتە، سەركۆنەی تاقیكردنەوەكەیان كرد و رایانگەیاند: ئەم هەوڵانەی پێۆنگ یانگ هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوش کۆریای باکوور موشەكێكی تری تاقیكردوە.