بهغدا-ئ.ەع
دەستەی حەشدی شەعبی،ئەمڕۆ چوارشەممە،ڕایگەیاند، لەئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەپارێزگای ئەنبار جەنگاوەرێک شەهیدبوو،ودوو جەنگاوەری دیکەش برینداربوون.
دەستەی حەشد لە راگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ،ە،ع)کەوتووە،بڵاویکردەوە "بۆمبێکی چێندراو لە کاتی تێپەرینی تیمێکی لیوای 18ی حەشدی شەعبی لە کەرتی عەکاشاتی پارێزگای ئەنبار تەقییەوە".
وتیشی: "تەقینەوەکە بووە هۆی شەهیدبوونی جەنگاوەرێک و برینداربوونی دوو جەنگاوەری دیکە".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات