بهغدا-(ئ.ە.ع)
حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە لەوەی کە نابێت ڕێگەبدرێت ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران پەکبخرێت و هاوکات جەختیشیکردەوە لەسەر ئەوەی کەپێویستە سنوورێک دابنرێت بۆ پرسی ئامادەنەبوونە بەردەوامەکان لەخولەکانی پێشوودا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەم لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ،ە،ع)کەوتووە،بڵاویکردەوە"زاملی لەچوارچێوەی ئامادەبوونی لە سیمیناری پێناسینی ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی پێنجەمی نوێنەرایەتی،کە بە سەرپەرشتی سکرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران سازکرا و لەلایەن پەیمانگای توێژینەوە و گەشەپێدانی نوێنەرایەتییەوە ڕێکخرابوو، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەندامانی ئەنجومەنەکە دڵسۆز بن لەبەردەم خودا و متمانەی خەڵک پێیان بۆ بەجێگەیاندنی چاکسازی خوازراو لەسەر هەردوو ئاستی نوێنەرایەتی وحکومی".
جەختیشیکردەوە: "دەستەی سەرۆکایەتی ڕێگە بە پەکخستنی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی ئەم خولەی ئێستای پەرلەمان نادات و گرنگییەکی زۆر دەدات بە پەسەندکردنی یاسا پەکخراوەکان کە پەیوەندی بە هاوڵاتیانەوە هەیە و بەشداری لە بنیاتنانی وڵات و شەڕی دژی گەندەڵی دەکات و هەروەها چەند میکانزمێکی کارا دانراوە بۆ ڕێگری کردن لەپرسی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران کەلەخولەکانی ڕابردوو دووبارە دەبوویەوە".
وتیشی: "سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بەنیازە ئەم خولەی دیارترین و کاریگەرترین بێت بە دەنگدان لەسەر یاساکانی پەیوەست بە لایەنی ئابووری و ئەمنی و کشتوکاڵی و چارەسەرکردنی بێکاری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ماددە هۆشبەرەکان و قاچاخچێتی و کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان و هتد".
ڕایشیگەیاند: "دامەزراوەی یاسادانان چاودێری و هەڵسەنگاندنی ئەرکی حکومەت دەکات بەبێ گوێدانە ئەوەی کێ سەرۆکایەتی حکومەتی داهاتوو وەردەگرێت وهەروەها بەهێز و جددی دەبێت لەلێپێچینەوە کردن بۆ دەستەبەرکردنی بنیاتنانی عێراقێکی بەهێز و سەرفراز کە تێیدا گەل بەخۆشگوزەرانی وئارامی ودوور لەگەندەڵی بژێت".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات