بەغدا – ا ه ع عرفان مەحمود وەزیری بەرگری، ئەمرۆ یەك شەممە، لەگەڵ ئیڤان یورتش باڵیۆزی كروانیا لە عێراق تاوتوێی رێگەكانی پتەوكردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەر دوو وڵاتیان كرد لەبواری سەربازیدا بە تایبەت لە قۆناغی دوای كۆتاییهاتنی تیرۆریستانی داعش. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی بەرگری رایگەیاند: وەزیری بەرگری لە نوسینگەی خۆی پێشوازی كرد لە باڵیۆزی كرواتیا لە بەغدا، لە دیدارێكدا گفتوگۆیان كرد سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەر دوو وڵات لەبواری سەربازیدا. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، باڵیۆزی كرواتیا پیرۆزبایی لەوەزیری بەرگری كردوە بە بۆنەی سەركەوتنەكان بەسەر تیرۆریستانی داعشدا، ئامادەیی وڵاتەكەشی نیشاندا بۆ هاوكاری و هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ عێراق لەسەرجەم بوارەكاندا.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات