حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەهێزکردنی هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵدا دەدات لە4 بواردا

سیاسی
  • 12-01-2022, 17:20
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ.ە.ع) 
    ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع) كەوتوە، ئاشكرایدەكات: ئەمڕۆ چوارشەممە
    ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبوەوەو جەختیكردەوە لەسەر  هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە پێکهێنانی هێزی هاوبەش و دابینکردنی پێداویستییەکانی پێشمەرگە و پلانی هاوبەشی ڕووبەڕووبونەوەی هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.
    هەر لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا، خالد چاوشلی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم ، ڕاپۆرتێکی دەربارەی بەرەوپێشچوون و دەرئەنجامی کاری تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدرال وحکومەتی هەرێم سەبارەت بە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ وهەرێم بە گوێرەی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران سەرەڕای دەستخۆشی لە هەوڵەکانی دیوانی چاودێریی دارایی، وەزیرەکانی ڕاسپارد کە برەو بە هەماهەنگیی وپەیوەندی لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵی بدەن.


    هەروەها ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی وئابووری ڕاسپارد بە هەماهەنگیی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم، پێداچوونەوە بکەن بە یاسا و ڕێنمایی و پسووڵە وئیستیمارە وبەڵگەنامەکانی دیکەی کارپێکراو لە بواری دارایی وژمێریاریی گشتی و نوێکردنەوەیان بە پێی پێوەرە هاوچەرخەکانی ئەو بوارە، تا هاوتابێت لەگەڵ سیستمی دارایی کارپێکراو لە حکومەتی فیدڕاڵیی بە ڕەچاوکردنی دەسەڵاتە دەستووریەکان.