بەدواداچون ـ (ئ.ه.ع)
چوار كێڵگەی نەوتی لە باشوری خۆرئاوای لیبیا دوای ئەوەی لە ژێر فشاری هێزدا لەلایەن پاسەوانانی دامەزراوە نەوتیەكانەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە داخرابوون كرانەوە، ئەمەش دوای سەركەوتنی دانوستانەكان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حكومی و بەڵێنی جێبەجێكردنی داواكاری پاسەوانی دامەزراوە نەوتیەكان.
بەرپرسێكی باڵا لە دەزگای پاسەوانی دامەزاوە نەوتیەكانی لیبیا بە ئاژانسی فراس پرێسی راگەیاند: حکومەت گوێبیستی داواکاری دارایی بۆ پاسەوانان و پێداویستی تەکنیکی بۆ بەردەوامبوونی ئەرکەکانمان بوە،
کە ساڵانێکە لە بارودۆخێكی سەختداین.
كۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی لیبیا تا ئێستا هیچ لێدوانێكی سەبارەت بە دووبارە كردنەوەی كێڵگە نەوتییەكان نەداوە، بەڵام حكومەتی كاتی لیبیا تەئكیدیكردەوە كە فەرمانكراوە بە دووبارە كردنەوەی چوار كێڵگە نەوتیەكە.
لە رۆژی ۲٠ی مانگی رابردوەوە بەرهەمهێنانی نەوتی لە
لە هەرچوار كێڵگەی نەوتی لیبیا بە ناوەكانی (ئەلحەمادە، فیل، وەفاو، شەرارە) راگیرابوو، كە رۆژانە زیاتر لە (۳٠٠) هەزار بەرمیل نەوت زیانی لە كۆی بەرهەمهێنانی ئەو وڵاتە دەدا، و بەپێی ئامارەكانی بەرهەمهێنانی نەوتیش نزیكەی یەك لەسەر سێی هەموو بەرهەمی نەوتی لیبیا لەو كێڵگانە بەرهم دەهێنرێت.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات