دوو تاوانباری ماددەی هۆشبەر بە ۱٠ ساڵ زیندانی سزادران

ناوخۆ
  • 12-01-2022, 11:59
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ چوار شەممە، سەپاندنی سزای بەندكردن بۆ ماوەی ۱٠ ساڵ بۆ دوو تاوانباری بازرگانی مادەی هۆشبەرەكان راگەیاند.
    بەپێی بەیاننامەیەكی ئەنجومەنی دادوەری کە كۆپیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع) نێردراوە، تێیدا هاتووە "كە دادگای ناوەندی تاوان لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ڕەسافەی فیدڕاڵی، سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر دوو كەسدا سەپاند بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان".
    هەروەك لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە: كە تاوانباری یەكەم بڕی (۳٤٠٠) گرام رەوەكی (القنب)و (۷٥٠) ملگم مادەی حەشیش و لەگەڵ بڕێكی تر ماددەی هۆشبەر و دەمانچەیەكی پێ گیراوە.
    تاوانباری دووەمیش بڕی (۹٤) گرام ماددەی هۆشبەری پێ گیراوە كە هەوڵی بە بازاڕكردن و بازرگانیكردن بوە پێوەی.
    تەئكید لەسەر ئەوەشكراوەتەوە، سزادانی هەردوو تۆمەتبارەكە پشتبەستوە بە حوكمی ماددەی ۲۸/یەكەم لە یاسای ماددەی هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵیەكان، ژمارە ٥٠ی ساڵی ۲٠۱۷.