سلێمانی (ئ.ه.ع)
د. سامان بەرزنجی ـ وەزیری تەندروستی حومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوار شەممە لە پەیامێكدا دەڵێت: سەرەتای شەپۆلی چوارەم بە بەهێزی و بەخێرایی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن دەستیپێکردووە.
راشیگەیاند: پێویستە ڕێكارەكانی خۆپارێزی كەسی زیاتر بكرێت، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەكانتان بن، گرنگترین ڕێكار وەرگرتنی ڤاكسینە لەگەڵ دانانی ماسك و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و دوورکەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە:لەكاتی بوونی نیشانەكانی نەخۆشیەکە پێویستە سەردانی سەنتەرەكانی پشكنین و سەنتەرەکانی كۆرۆنا بكەیت.