حەلبوسی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی ئوردن پێگەیشت

سیاسی
  • 11-01-2022, 22:05
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ.ە.ع) 

    محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لە دکتۆر بشر خەساونە سەرۆک وەزیرانی ئوردن پێگەیشت.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ە.ع) کەوتووە رایگەیاند:"حەلبوسی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لە دکتۆر بشر خەساونە سەرۆک وەزیرانی ئوردن پێگەیشت،بەمەبەستی پیرۆزبایی بە بۆنەی دوبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی پێنجەم، و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست".
    وتیشی"لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکە تەئکیدی کردەوە لەسەر قوڵایی پەیوەندی برایانەی نیوان هەردوو وڵات و هیوای گەشەسەندن و سەقامگیری بۆ عێراق و گەلەکەی خواست".