بهغدا-(ئ.ە.ع)
سەید موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر،ئەمڕۆ سێشەممە، جەختیکردەوە لەوەی پێداگرە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی.
سەید سەدر لەتویتێکدا کەئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ،ە،ع) بەدواداچوونی بۆ کردووە،ڕایگەیاند"ئێمە پێداگرین لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی و دەرگاشمان کراوەیە بەرامبەر هەمو ئەو لایەنانەی کەهێشتا بۆچونمان بەرامبەریان "باشە".
وتیشی" لەلایەکی ترەوە رێگەنادەین هیچ کەسێک هەڕەشە لە هاوبەشەکانمان بکات و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بخاتە مەترسییەوە...چونکە حکومەتی داهاتو حکومەتی یاسا دەبێت و رێگە بە پێشێلکاری نادەن، "ئەگەر ئەو پێشێلکارییە هەر چییەک بێت و هەر کەسێکیش ئەنجامی بدات".
ڕایشیگەیاند"یاسا دادوەر دەبێت و گەڕانەوە بۆ شەڕی مەزهەبی و توندوتیژی نیە".