بهغدا-(ئ.ە.ع)
سەرۆکایەتی پەرلەمان،ئەمڕۆ سێشەممە، پەرلەمانتار مەحمود مەشهەدانی ئاڕاستەی لیژنەی هەڵسوکەوت کرد.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەراگەیەندراوێکدا کە دەستی (ئ.ە.ع) کەوتووە رایگەیاند:سەرۆکایەتی پەرلەمان مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکى تەمەنی پێنجەم خولی پەرلەمانی ناردە لیژنەی هەڵسوکەوتی پەرلەمانی بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی یەکەم دانیشتن پەرلەمان و دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان.