بهغدـ(ئ.ە.ع)
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ سێشەممە،ڕایگەیاند هەوڵێك بۆ ئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەكان لەپارێزگای بابل پووچڵكردۆتەوە،
لە راگەیەندراوێكدا كە دەستت ئاژانسی هەواڵ عێراق (ئ،ه،ع) کەوتووە رایگەیاند:"لە ڕێگەی بەدواداچوونی بەردەوام و هەوڵە چڕەكانی سەر بە هێزە ئەمنییەكان توانیان (مینێكی چێندراو) و تەقەمەنی لەسەر ڕێگای گشتی نێودەوڵەتی نزیك پردی 6 لە ناوچەی نیلی سەر بە کەرتی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی بابل پوچەڵ بكەنەوە".
وتیشی: ئەو مێنە چێندراوە بە نیازبووە بكرێتە ئامانج بۆ قافڵەی هێزی ئاسایشی عێراق .