بهغداـ(ئ.ە.ع)
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا ئەمڕۆ دووشەممە پیرۆزبایی لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كردو هیوای خواست پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی خێراتر بكەن.
باڵیۆزخانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ،ه،ع) کەوتووە رایگەیاند:"پێشوازیم لە دانیشتنی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق كرد كە بەشێكی دانەبڕاوە لە پرۆسەی دیموكراتی عێراق و سەروەری نیشتمانی".
وتیشی"گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و حاكم زامیلی و جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران شاخوان عەبدوڵڵا دەكەین".
وتیشی: بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی گرنگی عێراق لە سەقامگیریی و ئاسایشی هەرێمدا، ئێمە ئومێدی ئەوەمان هەیە كە سەركردەكانی عێراق و ئەنجومەنی نوێنەرانی نوێ دەست بكەن بە خێراكردنی پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ بۆ ئەوەی بتوانێت كاری گرنگی بەردەوام ئەنجام بدەین.
. وتیشی: جارێكی تر حكومەتی نوێ گوزارشت لە ئیرادەی گەلی عێراق دەكات و بەرەنگارییەكانی حوكمڕانی و مافی مرۆڤ و ئاسایش و ئابووری عێراق چارەسەر دەكات.