كلاسكیۆی جەوییە و زوڕا و شوڕتەش دەیەوێت بیكات بە 50 خاڵی رێك وبێ شكست

وەرزش / بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 10-01-2022, 09:00
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ.ە.ع)
     
    كلاسكیۆی جەوییە و زوڕا و شوڕتەش دەیەوێت بیكات بە 50 خاڵی رێك وبێ شكست
    نەفتی وەسەت چاوی لە دووەمی ریزبەندی خولی نایاب هەیە
    هەولێر پێشوازی لە نەورۆز دەكات و هەر سێ نەفتەكەش یارییان هەیە.
    لەگەڕی هەژدەمینی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق،ئەمڕۆ سێ شەممە رێكەوتی 10-1- 2022 كاتژمێر (2) دوای نیوەڕۆ ئەم یارییانە بەرێوە دەچێت.
    یانەی سناعەی لەریزبەندی دەیەم بە (22) خاڵ میوانداری یانەی  نەفتی وەسەتی ریزبەندی چوارەم بە (33) خاڵ دەكات،یارییەكە بۆ سناعە ئاسان نابێت،دوای ئەو سەركەوتنانەی یانەی نەفتی وەسەت بەدەستی هێناوە،گەر لەیارییەكەی ئەمڕۆ یانەی نەفتی وەسەت لە سناعە بباتەوە وهەردوو یانەی تەڵەبە و جەوییە وزەوڕاش یەكسان بن،یاخود تووشی شكست بن،ئەوا نەفتی وەسەت بەكۆكردنەوەی (36) دێتە ریزبەندی دووەمی خولەكە لە دوای یانەی شوڕتە دەبێت.


    لەیاری دووەم یانەی هەولێر كاتژمێر (2) دوای نیوەڕۆ میوانداری لە یانەی نەورۆزی دراوسێ دەكات،یانەی هەولێر لە ریزبەندی پانزەمینە بە كۆكردنەوەی (17) خاڵ ویانەی نەورۆزیش لە ریزبەندی شانزەمینە بە كۆكردنەوەی (16) خاڵ،هەردوو یانە لە كۆی (17) یاری رابردوو (4) سەركەوتنیان هەیە،هەولێر (5) یەكسان و نەورۆزیش (4) یەكسان و هەولێر (8) دۆڕان ونەورۆزیش (9) دۆڕانیان هەیە،ئەنجامەكانیان بەگشتی لەژێر مامناوەندییە.


    لەیارییەكی تر یانەی نەفتی میسان میوانداری یانەی نەفتی بەسڕا دەكات،یانەی نەفتی میسان لە ریزبەندی سێیەمە بە كۆكردنەوەی (19) خاڵ ویانەی نەفتی بەسڕا لە ریزبەندی هەشتەمە بە كۆكردنەوەی (25) خاڵ.


    لەیارییەكی گرنگ  بۆ یانەی شوڕتە چاوەڕێی یانەی نەجەف دەكات،یانەی شوڕتە لە ریزبەندی یەكەمی خولی نایابی تۆپی پێی عێراقە،بەكۆكردنەوەی (47) خاڵ،یانەی شوڕتە لە كۆی هەڤدە یاری رابردوو،توانیویەتی (15) یاری سەركەوتن بەدەست بێنێ و (2) یاری یەكسان بووە وهیچ شكستێكی تووش نەبووە،یانەی نەجەفیش لەریزبەندی شەشەم دێت بە كۆكردنەەی (28) خاڵ، یانەی نەجەف لە كۆی هەڤدە یاری پێشوو توانیویەتی ((8)ی یاری بباتەوە و(4) یاری یەكسان بێت و(5) یاری تووشی دۆڕان هاتووە،یانەی شوڕتە دەیەوێت لەسەركەوتنەكان بەردەوام بێت،بەتایبەتی لەنێو یاریگا وهاندەرانی خۆی ناویەوێت ئەم وەرزە تووشی شكست بێت وتا بتوانێت ژمارەی پێوانەی پشكێنێت ولە خولێكی دوور و درێژی قورس بەبێ شكست ببێتە پاڵەوانی خولی عێراق.




    سبەی سێ شەممە ئەم تەواوكەری گەڕی هەژدەمین ئەم یارییانە بەرێوەدەچێت
    لەیارییەكی تەواوكاری گەڕی هەژدەمین یانەی دیوانیە پێشوازی لە یانەی ئەمانەی بەغدا دەكات،كاتژمێر 1:30 دوای نیوەڕۆ لەشاری دیوانیە،یانەی دیوانیە میوانداری یانەی ئەمانەی بەغدا دەكات،یانەی دیوانیە لە ریزبەندی پێش كۆتاییە وتەنها (12) خاڵی هەیە،بەڵام یانەی ئەمانەی بەغدا لە ریزبەندی دوانزەمینە بە كۆكردنەوەی (19) خاڵ،یانەی ئەمانەی بەغدا بەهەوڵ و شارەزایی وتوانای گۆڵچی دیاری كورد (سەرهەنگ موحسین) بۆ ئەم وەرزە ئەنجامی زۆر گەورەی بۆ یانەكەتۆمار كردووە،بۆیە چاوەڕێ دەكرێت ئەنجامەكانی یانەی ئەمانەی بەغدا بە بوونی سەرهەنگ موحسینی گۆڵپارێز باشتر و تۆكمەتر بێت،یانەی دیوانیەش بەردەوامە  لەسەر ئەنجامە خراپەكانی،كە لە كۆی شانزە یاری رابردووی تەنها (3) سەركەوتنی بەدەست هێناوە و(3) یەكسان بوون و(10) جار تووشی شكست بووە، لەبەرانبەردا یانەی ئەمانەی بەغدا لە كۆی هەڤدە یاری رابردووی (4) یاری بردۆتەوە (7) یاری یەكسان بووە و(6) یاری تووشی دۆڕان هاتووە.


    لەشاری سامەڕا یانەی سامەڕا كاتژمێر 1:45 خولەك رووبەڕووی یانەی زاخۆ دەبێتەوە،یانەی سامەڕا لەم وەرزەدا ئەنجامەكانی زۆر خراپە،بەو هۆیەوە تەنها لە كۆی هەڤدە یاری رابردوو هیچ سەركەوتنێكی بەدەست نەهێناوە، وتەنها (4) یاری یەكسان بووە وهەر ئەم (4) خاڵەی هەیە و(13) جار تووشی شكست بووە،بەڵام یانەی زاخۆ لە ریزبەندی حەفتەمین دێت بە كۆكردنەوەی (26) خاڵ،كە توانیویەتی (6) سەركەوتن بەدەست بێنێ و (8) یەكسان بوون و (3) جار تووشی دۆڕان هاتووە،زاخۆ هەرچەندە لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاری دەكات،بەڵام لەوانەیە سامەڕا نیچیرێكی ئاسان بێت بۆ یانەی زاخۆ،لەوانەشە سامەڕا یەكەم سەركەوتنی خۆی لەسەر هەژماری زاخۆ تۆماربكات،تۆپی پێ زۆرجاران پێوەر و یاسا و پێشبینیەكان وون دەكات و بەپێچەوانەی با وكەشتی گوزەر دەكات.


    كاتژمێر 4 ئێوارە یانەی قاسم میوانداری یانەی نەفت دەكات،یانەی قاسم ئێستا لەریزبەندی یانزەمینە بەكۆكردنەوەی (19) خاڵ، لەبەرانبەردا یانەی نەفت لە ریزبەندی نۆیەمین دێت بەكۆكردنەوەی (22) خاڵ،پێشبینیەكان یانەی نەفت بە میوانێكی قورس دەزانن بۆ یانەی قاسم،بۆیە هەم لەریزبەندی وهەم بە خاڵ لەپێش یانەی قاسم دێت،چونكە ریزبەندی زۆرجاران لەنێو یاریگا تەنها ژمارەی زیادكراوە،چونكە زۆرجار بیندراوە یەكەمی ریزبەند تووشی شستی چاوەڕوان نەكرابوو بووە لەگەڵ یانەیەكی ژێرەوەی ریزبەندی،یانەی قاسم لەكۆی هەڤەدە گەڕی پێشوو ئەنجانەكانی بەم شێویە بووە،(3) سەركەوتن و(10) یەكسان بوون (4) شكست،بەڵام یانەی نەفت ئەنجانەكانی بەمشێویە،(4) سەركەوتن و(10) یەكسان بوون و (3) شكست.


    لەیارییەكی كلاسیكۆی عێراق،یانەی قوە جەوییە پێشوازی لە نەورسەكانی زەوڕا دەكات،یانەی قوە جەوییە  لەریزبەندی پێنجەمدێـ بە كۆكردنەوەی (32) خاڵ ویانەی زەوڕاش لەریزبەندی سێیەم دێت بەكۆكردنەوەی (33) خاڵ،یانەی قوە جەوییە دوای شكستەكەی لە گەڕی پێشوو بەرانبەر نەفتی وەسەت،لەریزبەندی دووەم دووركەتەوە،بۆیە (3) خاڵی گرنگی لەدەست چوو،بۆیە لەم یارییە هەرچەندە قورس وئەنجامی دیارنیە،یانەی قوە جەوییە دەیەوێت بگەڕێتەوە ریزبەندی دووەم بە سوود وەرگرتن لە شكستی تیپەكانی پێشەخۆی و سەركەوتنی خۆی بەرانبەر یانەی زەوڕا،لەلایەكی ترەوە یانەی زەوڕا بەهەمان شێوە دەیەوێت پێشی یانەی تەڵەبە بكەوێتەوە،چونكە هەردوو یانەی تەلەَبە وزەوڕا (33) خاڵیان هەیە،بۆیە یانەی تەڵەبە رۆژی چوارشەممە میوانداری یانەی مینای شاری بەسڕا دەكات،كاتێك یانەی تەڵەبە تووشی شكست یان یەكسان بووە ویانەی زەوڕاش لە كلاسیكۆ بردیەوە،ئەوا دێتەوە دووەمی ریزبەندی خولەكە،بۆیە دەرگای پێشبینیەكان هەمووی وڵایە بۆ ئەگەرەكانی سەركەوتن ویەكسان وشكست بۆ تێكڕای یانەكان،كلاسیكۆی جەوییە وزەوڕا دەبێتە كلاسیكۆی گۆڕینی ریزبەندی وبەدەست هێنانی خاڵی گرنگ لەیاری گرنگتر.


    كاتژمێر 7ی شەو یانەی كارەبا میوانداری یانەی كەرخ دەكات،یانەی كارەبا لەریزبەندی چواردەمە بەكۆكردنەوەی (18) خاڵ،بەڵام یانەی كەرخ لەریزبەندی  هەڤدەمین دێت بە كۆكردنەوەی (13) خاڵ،یانەی كارەبا لە هەڤدە گەڕی پێشوو ئەنجامەكانی بەمشێوەی ، (4) سەركەوتن و(6) یەكسان بوون و(7) شكست،بەڵام یانەی كەرخ ئەنجامەكانی بەمجۆرەیە (1) سەركەوتن و(10) یەكسان بوون و(6) شكست.


    رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 12-1-2022 كاتژمێر 4ی ئێوارە لەدوا یاری گەڕی هەژدەمین یانەی تەڵەبە میوانداری یانەی مینای بەسڕا دەكات.
    یانەی تەڵەبە دەیەوێت سەركەوتن بەدەست بێنێت وشوێنی خۆی قایم بكات بۆ ریزبەندی دووەم لە خولەكە،چونكە یانەی تەڵەبە لەگەڵ یانەی زەوڕا هەردووكیان (33) خاڵیان هەیە،بۆیە یانەی تەڵەبە چاوەڕێی شكست و یەكسانی دەكات بۆ یاری كلاسیكۆ لەنێوان قوە جەوییە و زەوڕا،تا هەردوو یانە لەریزبەندی دووەم لەخۆیان دووبكاتەوە،بەڵام یانەی مینا كە لە ریزبەندی هەژدەمین دێت بە كۆكردنەوەی (13) خاڵ،بۆیە دەكرێ بڵێین یانەی مینا میوانێكی رەزا قورس نابێت بۆ یانەی تەڵەبە،لەوانەشە مینا سوپرایز بكات وزەوڕا سەربكەوێنێتەوە بۆ ریزبەندی دووەم دوای ئەوەی لەیارییەكە لەیانەی تەڵەبە بباتەوە،بۆیە زۆرجاران ئەنجامەكان تەنها یاریكردن دەیگۆڕی،نەك یانەی بەناوبانگ و یانەی لاواز،تەڵەبە دەیەوێت ریزبەندی لەدەست نەدا،میناش دەیەوێ ئەنجامەكانی باشتر بكات گەر بەیەكسانیش بێت،ئەوانەی باس دەكرێت هەمووی پێشبینی و بۆچوونەكانە،لەوانەشە ئەوانەی باس دەكرێن،لەیاریگا یاریزانێك هەموو پێشبینی وبۆچوونەكان بگۆڕی ولەخەوی خەوخۆشەكانیش شتی وا روونەدات،خولی نایابی تۆپی پێی عێراق ئەنجامی سەیر وقورس وسەمەرەی تیایە،بۆیە دەبێت ئارام بگرین و تووشی هەڵە نەبین،چونكە تۆپی پێ یاری سوپرایز وشۆك و پێشبینیە سەیرەكانە.