بهغدا- (ئ.ە.ع)
پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، كە بڕیار دراوە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار و یەكلابۆتەوە، دوو كاندید ئامادەن بە كاندیدەكانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.
مێهدی كەریم پەرلەمانتاری پارتی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ،ه،ع) ی ڕاگەیاند: "هەردوو پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕێككەوتوون كە دوو كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەستنیشان بكەن،"چارەسەركراوە چ لەلایەن كوتلە كوردییەكانەوە لەگەڵ كوتلەكانی تری وەك تەقەدوم یان ڕەوتی سەدر، ئەوەشی وت: هەروەك چۆن سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و دوو جێگرەكەی دەرچوون، كاندیدی كورد بۆ سەرۆك كۆمار بەئاسانی تێدەپەڕێت.
وتیشی: پۆستی سەرۆك وەزیرانی پێكهاتەی شیعە و هەر كەسایەتیەك لەو پێكهاتەیە بێتە دەرەوە هیچ ناڕەزاییەكی نییە لەسەری لەلایەن كورد یان پێكهاتەی سوننەوە،".
ڕۆژی یەكشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی وەك سەرۆك و حاكم زامیلی بەجێگری یەكەم و شاخەوان عەبدوڵڵا بەجێگری دووەم هەڵبژارد.
هاوكات دوێنێ كوتلەی سەدر ناو و واژۆی زۆرترین كوتلەی پەرلەمانی خستەڕوو دوای ئەوەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لە پێنجەمین دانیشتنی یاساداناندا دەستی بەكاركرد.