دەستەی دەستپاكی فەرمانی بانگهێشتکردن بۆ بەرپرسانی پێشووی نەینەوا دەردەکات

ناوخۆ
  • 10-01-2022, 09:10
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ،ه،ع)
      
    دەستەی دەستپاكی (نەزاهەی فیدراڵی)  ئەمڕۆدووشەممە ڕایگەیاند كە فەرمانی بانگهێشتکردنی دەركردووەلە دژی بەرپرسانی پێشووی نەینەوا،بەهۆی لەدەستدان و وونبوونی ئۆتۆمبێل.
    دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا لەبارەی كێشەی نەزاهە دژی سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگا، لە راگەیەندراوێکدا  کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراق (ئ،ه،ع) کەوتووە رایگەیاند : 22 ئەندامی ئەنجومەن بۆ دوایین خول، (24)  فەرمان بەرانبەریان دەرچوون".
     ئاماژەی بەوە كرد كە "ئەم فەرمانە دژی  دەركراوە و ئۆتۆمبێلی لەسەر ئەستۆی ئەوان بووە،كاتێك داعشی تیرۆست پارێزگاكەیان داگیركردووە.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: "ئەو فەرمانانەی كە دەركراون، بەپێی بڕگەی مادەی 340ی یاسای سزاكان، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكانی پێشووی نەینەوا و سەرۆكەكانی ئەنجومەنی دادوەری حەمدانیە و تلكێف دەگرێتەوە،ئەم بڕیارە چەندین سزای وەك بەندكردن وزیندانی دەگرێتەوە،بەهۆی بەهەدەردانی مولكی گشتی.