بهغدا(ئ.ە.ع)
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران ،ئەمڕۆ یەکشەممە،پیرۆزبایی لە سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی کرد.
كازمى له تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ە.ع) بینیویەتی وتی:"پیرۆزبایی سوێندخواردن لە هەموو پەرلەمانتارانی بەڕێز دەکەم، هەروەها لە بەڕێزان محەمەد حەلبوسی و هەردوو جێگرەکەی حاکم زاملی و شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ بەدەستهێنانی متمانەی نوێنەرانی گەل"،
جەختیکردەوە"ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژوییە و دەرفەتێکیشە بۆ یەکدەنگی و کۆکردنەوەی عێراقییەکان لەسەر ڕێگای چاکسازی و دەوڵەتداریی".