بهغدا-(ئ.ە.ع)
کەمێک پێش ئێستا،ئەمڕۆ یەکشەممە،پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگرى سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران، کۆتایی هات
فهرمانگهى راگهیاندنى ئهنجومهنى نوێنهران ڕایگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا ڕێکارەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی هات و پرۆسەی ژماردنی دەنگەکان دەستیپێکردووە بۆ هەڵبژاردنی جێگرێكى نوێ لە نێوان یەکێک لە کاندیدەکان شاخەوان عەبدوڵا و سروە عەبدلواحید".
شایەنی باسە 226 پەرلەمانتار لەپرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنەکە دەنگی خۆیان دا.